شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بەشداریی كرد لە ئامادەکاری ٣٦ هەمین کۆنفرانسی لوتكەى وەزارى ڕێکخراوی فاو لە بەغدا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە نوێنەرایەتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاوێژكار (شەیما جەمال كوێخا) وەك نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لیژنەی ئامادەكارى( ٣٦) هەمین كۆنفرانسى لوتكەى وەزارى فاو بۆ شرق الادنى و باكوورى ئەفريقا بەشداربوو.
كۆنگرەكە بە ناونيشانى (نضم غذائية زراعية أفضل وأكثر اخضرارا و أكثر قدرة على الصمود لتحقيق أهداف التنمية المستدامة) لە بەغداى پايتەختى عێراق له ڕێكهوتی 2022/2/7 تا 9/2/2022 دەخایەنێ.
كۆنگرەكە بە ناونيشانى (نضم غذائية زراعية أفضل وأكثر اخضرارا و أكثر قدرة على الصمود لتحقيق أهداف التنمية المستدامة) لە بەغداى پايتەختى عێراق له ڕێكهوتی 2022/2/7 تا 9/2/2022 دەخایەنێ.
ڕاوێژكار (شەیما جەمال كوێخا) نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەكهدا گوتی بەشداربوونى ئێمە لە كۆنگرەكە گرنگيیەكى زۆر تايبەتى هەيە و دەتوانين پێگەى هەرێمى كوردستان لە ئاستى وڵاتانى جيهان بە جۆرێكى ديكە پيشان بدەين و بۆ قۆناغى داهاتوو ئامادەكاريەكان دەست پێبكەين بۆ جێبەجێكردنى كۆنگرە و كۆنفرانسى هاوشێوە بۆ ئەوەى هەرێمى كوردستان بچێته قۆناغێكى نوێ لەئاستى ناوچەكەدا.