Skip to the content

وەبەرهێنانی پیشەسازیی کشتوکاڵی له سنووری ئیدارەی گەرمیان گرنگیی زیاتری پێ ده‌درێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2022/2/22، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ستافێکی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا جەخت کرایەوە لە سەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و بەدواداچوونی داواکاریەکان و چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیان و جوتیاران و گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆژەکانی سێکتەری کشتوکاڵی و ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنانی پیشەسازیی کشتوکاڵی له سنووری ئیدارەی گەرمیان .