بڕی 183,000,000 سەد و هەشتا و سێ ملیۆن دینار تەرخان کرا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری گوندی دووەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بڕی 183,000,000 سەد و هەشتا و سێ ملیۆن دینار تەرخان کرا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری گوندی دووەر .
لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پڕۆژەکانی ئاودێری، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی(183,000,000) سەد و هەشتا و سێ ملیۆن دینار ،بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری (گوندی دووەر ) لە قەزای چەمچەماڵ لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.