له ساڵی 2021، بڕی بیست و شهش هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوه
![](/media/9381/271762398_250585097192740_7306434705923787263_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132866350880000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاماری ساڵی 2021 ی کوشتارگەکەی بڵاوکردەوە كه بهم شێوهیهی خوارهوهیه:
- بڕی 26 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوه.
- بڕی 26 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوه.
- بڕی 86 تۆن و 800 کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکیەوە دیاریکراون کە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکیەوە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەی زانستیی لەناو براون.
- بە هەزاران ئۆرگانی لاشەی ئاژەڵی نەشیاو لەناو براوە.
- سەروو 600 ئاژەڵی زیندوو ڕێگەی پێ نەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت کە هەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر.
- حەوت توێژینەوەی زانستیش بە هاوبەشیی لەبارەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان ئەنجامدراوە کە لەڕووی زانستییەوە گرنگن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە.