بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/١/١٦ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە (چۆی کوانگ) کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە عێراق کرد، سەردانەکە بۆ مەبەستی ماڵئاوای کردنی کونسوڵی گشتی کۆریا بوو لە کارەکەی.
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور سوپاسی بێگەرد تاڵەبانی کرد ،لە پای ئەو ئاسانکاری و هەماهەنگیانەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ پرۆژە پەلەوەری و کشتوکاڵییەکانی ئەو وڵاتە کە لە هەرێمی کوردستان دروستکراون.
لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی سوپاسی کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆریای باشووری کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم کارانەی لە رابردوودا لەگەڵ بەڕێزیان ئەنجامیان داوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری داهاتووی و رایگەیاند: هەمیشە دەرگای وەزارەت کراوەیە بۆ کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و سامانی ئاژەڵدا