بێگەرد تاڵەبانی پێنج پرۆژەی کشتوکاڵی بەسەرکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەمە، 2022/1/6 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەسەردانێکی مەیدانی کارگەی (زین سناکس)ی بۆ بەرهەم هێنانی پەتاتەی پیشەسازی بەسەرکردەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین کارگەی بەرهەم هێنانی جۆرەکانی چپس ،ئەم کارگەیە لە سێ کاتی کارکردندا بە دەرفەتی کارکردنی بۆ( 600 )کەس دابین کردووە و یەکێکە لەو کارگە پێشکەوتووانەی کە گرێبەستی لەگەڵ وەزارەت هەیە و ساڵانە هەزاران تەن بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازی لە جوتیاران وەردەگرێت و پاڵپشتی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران دەکات.
هەر لەمیانی سەردانەکەیدا
کارگەی ریۆل بۆ بەرهەمهێنانی( کوارگی سپی)ی بەسەر کردەوە.
ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە هەر ستراتیژیەکانی بەرهەم هێنانی کوارگ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە لە (43) هۆڵدا لەسەر ڕووبەری( 44) دۆنم زەوی ڕۆژانە توانای بەرهەم هێنانی (10 بۆ 12) تەن هەیە و سەرجەم کەرەستەکانی بەرهەم هێنانی خۆماڵیە و خواستێکی زۆری لەسەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق، پرۆژەکە دەرفەتی کاری رۆژانەی بۆ زیاتر لە ( 150 )کەس ڕەخساندووە و لەفراوان بوونی بەردەوامدایە.
دواترلە ناحیەی قوشتەپە سەردانی مەیدانی یەکێک لە گەورەترین کێلگەی بەرهەمی سەوزەی کرد، کە لەسەر ڕووبەری ( 60 )دۆنم زەوی بە چەندین جۆری سەوزە داچێنراوە، کە بۆ چەند ساتێک هاوکاری و هەرەوەزی جوتیارانی کرد و لە نزیکەوە پرسیارو بەدواداچونی بۆ کردن لە دۆخی جوتیاران و داواکاری و کێشەکانیان.
لە کۆتاییدا دوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بەسەرکردەوە کە بریتی بوون لە پرۆژەی پەلەوەری( خوانی زێرین ) بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن، پاشان سەردانی پرۆژەی گاوداری (الشروع الذهبی)ی کرد.
ئەم دوو پرۆژەیە دەرفەتی کاریان بۆ سەدان کەس دابین کردووە و توانستێکی زۆرباشی بەرهەم هێنانیان هەیە لە پارێزگای هەولێر، بەشێکن لە پڕۆژەکانی پێشخستنی سامانی ئاژەڵی لە سەر ئاستی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.