زیاتر لە یەک ملیارو 250 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی 11 بەنداو تەرخان کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بڕی 1,250,250,000 یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تەرخان کرا ،لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی ( 11) بەنداو لە هەرێمی کوردستان،لەچوار چێوەی گرنگیدان بە تەواو کردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژە ئاودێریەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
بەنداوەکان بریتین لە بەنداوی( شیوە سوور ، هەشه زینێ ، چەمی سمۆرە )لە پارێزگای سلێمانی ، وە بەنداوی (کەشکان ، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆک ،بەنداوی (هاڕاوە ، قادرکەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر .