Skip to the content

لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و هەموارکردنی ڕێنماییەکان پێکهێنرا

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەمە ،2022/1/9  بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەریی ستافێکی باڵای  وەزارەت، سەردانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن  عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەکە پێشوازیان لێکرا.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوولادا جەخت کرایەوە، لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەربارەی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکان.
بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکان و دانانی رێنماییەکی گشتگیر و هاوبەش، وە گونجانی لەگەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.