هەوڵەکانی بە بازاڕکردنی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی جوتیارانی کوردستان بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،2022/1/18 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەت ، کۆبوونەوەیەک بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی لێکتێگەیشتن و ئامادەکاری لە لایەن کۆمپانیای (نەهار الاوراد) لەگەڵ (پەنجا) جوتیاری هەولێر بەڕێوە چوو ، بە ئامانجی پێدانی زانیاری لەبارەی ئەنجامدانی گرێبەستی جوتیاران و وەرگرتنەوەی پەتاتەی پیشەسازی و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەولێر .
کۆمپانیای ناوبراو یەکێکە لەوانەی کە گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەنجامداوە، بە مەبەستی هەماهەنگی لە وەرگرتنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازی خۆماڵیی جوتیاران .