وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە دۆخی بەڕێوەبردنی نەمامگەکان دەکۆڵێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی بەڕێوەبردنی نەمامگەکان و ئاستی بەرهەمهێنان و کێشە و داواکاریەکانیان، ڕۆژی دووشەمە ٤ ی تەممووزی ۲۰۲۲ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەردانێکی مەیدانی ئەنجامدا، بۆ هەریەک لە نەمامگەی جوانکاری عەنکاوە ،کە یەکێکە لە نەمامگەکانی بەرهەمهێنانی بەرهەمی گوڵ کە بەرهەم و جۆرەکانی گوڵ دەخاتە بەردەستی هاووڵاتیان بەنرخی پاڵپشتی کراو ، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باخداری هەولێر و نەمامگەی( گوڵان )ی کرد ٫کە یەکێکە لە نەمامگەکانی وەزارەت بۆ بەرهەمهێنانی جۆرەکانی نەمامی باخداری.