Skip to the content

حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۷ ی تەممووزی ۲۰۲۲ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیکرد لە وێرنەر کراوس و شاندێکی هاوڕێی لە وەبەرهێنەرانی کۆمپانیای( AMIRA) ی ئەڵمانی .لەم دیدارەدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی کرا لە هەرێمی کوردستان ،بەتایبەتی لە ڕێگەی ئەم کۆمپانیایە حکومەتی ئەڵمانی خوازیاری پاڵپشتیکردنی تەکنیکی و دارایی پڕۆژەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنە لە دەڤەری ڕاپەڕین، دوابەدوای سەردانیکردنی مەیدانیی پڕۆژەکە ، لە داهاتوویەکی نزیک بە تیمێکی فراوانتری شارەزایان و وەبەرهێنەرانی حکومەتی ئەڵمانی ئەو هەماهەنگییە بە فەرمی دەست پێدەکەن .
.