دووسەد هەزار پەنجە ماسی خرایە بەنداوی دوکانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوابەدوای دابینکردنی 180هەزار پەنجە ماسی لە لایەن هۆبەی پرۆژەی پەنجەماسی عەنکاوە، بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، لە چوارچێوەی گرنیگدان بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی، ڕۆژەی چوارشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٠، دووسەد هەزار پەنجە ماسی بۆ بەنداوی دوکان دابینکرا.
جێی باسە ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەبێ بەرامبەر هەزاران پەنجەماسی بەسەر جووتیاراندا دابەشدەکات و بەشێکیشی دەخاتە ناو بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بایەخدان بە سامانی ماسی و هاندانی جووتیاران بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەم سامانە لە هەرێمی کوردستان.