Skip to the content

دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی جیۆلۆجی دەڕەخسێندرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، ٥ ی ته‌ممووزی ٢٠٢٢ بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت ، پێشوازی کرد له سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵا و سەرۆکی لقەکانی سلێمانی و کەرکووکی کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان ،لەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لەلایەن وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کار و چاڵاکی و خزمەتەکانی جیۆلۆجیانی کۆمەڵەکە،  لەبارەی بەردەوامی و هەماهەنگی وەزارەت بە تایبەتی تەوەری ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی جیۆلۆجی هاوتەریبی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی دامەزراندنی سەرپەرشتیاران بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ کرا.
 بێگەرد تاڵەبانی پشتیوانی وەزارەتی بۆ داواکاریەکانیان دەربڕی بە تاوتوێکردنی پێدانی ڕۆڵ بە سەرپەرشتیکردنی بیرەکانی ئاوی ژێرزەوی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆ ئەوەی بخرێتە چوارچێوەی بڕیارێکی وەزارەت، بۆ ئەو جیۆلۆجیانەی کە دانەمەزراون ، هەروەها بەڵێنی پێدان بە جێبەجێکردنی داواکاری کۆمەڵەکە بە مەبەستی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین.