لەبارەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، دڵنیایی دەدرێتە جووتیاران
![](/media/13429/fb_img_1658310081744.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133027862770000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 2022/5/20، لەمیانی سەردانێکی مەیدانیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژەی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی و خۆراکی کارگەی جوتیاری لە پارێزگای دهۆک/ڕۆڤیای بەسەرکردەوە.
لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ خاوەنکار و جووتیاران بەمەبەستی ئاگاداربوون و پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی جوتیاران لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی کرد.
بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند:"لەم چەند ڕۆژەدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ دڵیناییدان لە چارەسەرکردنی کێشەی داخستنی سنووری مەرزەکانی عێراق بەڕووی بەرهەمی هاوردە لەدەرەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق خەختمان کردووەتەوە و دڵنیایی دەدەین بە جووتیارانی ناوخۆ".