Skip to the content

لەبارەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، دڵنیایی دەدرێتە جووتیاران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 2022/5/20، لەمیانی سەردانێکی  مەیدانیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژەی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی و خۆراکی کارگەی جوتیاری لە پارێزگای دهۆک/ڕۆڤیای بەسەرکردەوە. 
لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ خاوەنکار و جووتیاران بەمەبەستی ئاگاداربوون و پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی جوتیاران لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی کرد.
بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند:"لەم چەند ڕۆژەدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ دڵیناییدان لە چارەسەرکردنی کێشەی داخستنی سنووری مەرزەکانی عێراق بەڕووی بەرهەمی هاوردە لەدەرەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق خەختمان کردووەتەوە و دڵنیایی دەدەین بە جووتیارانی ناوخۆ".