Skip to the content

هێنانی تەماتە و خەیار لە عێراقەوە قەدەغەکران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە 2022/7/10 بڕیاری بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لەمەرزەکانی عێراقەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان درا.
دوابەدوای پەیوەندییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق د.محمد کەریم خەفاجی، بە مەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی مەرزەکانی سنووری عێراق بەڕووی بەرهەمی هاوردە بەتایبەتی (تەماتە و خەیار)، وە لەپێناو پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆی جووتیارانی هەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی، هێنانی ئەو بەرهەمانە بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغەکران.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند:"بەسوپاسەوە، ئەم کێشەیە بەهەماهەنگی و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق چارەسەرکرا".