وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدوای کێشە و داواکانی کشتیاراندا دەچێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی وەزارەت، کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی بڕیارەکانی وەزارەت، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم ئەو کێشە و پێشنیار و داواکاریانەی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری و ئاژەڵداری کرا کە لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی وەزارەت کرابوون.
لە کۆتاییدا چەندین و ڕاسپاردە و پێشنیاری گرنک لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و جووتیاران و خاوەنکاران و پەرەپێدانی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵی گەڵاڵەکران و بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە درا.