Skip to the content

ڕێگە بۆ هاوردەکردنی بنەتۆو بۆ کۆمپانیاکان دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و بە مەبەستی دەستکەوتنی بنەتۆوی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاری دا رێگە بدات بە ھاوردەکردنی بڕی ٨٠،٠٠٠  هەشتا هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمی ڕێگەپێدراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەرزی چاندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لەلایەن خاوەن کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانەوە.

ئەم ڕێگەپێدانە لە بەرواری ٢٠٢٢/٨/٢٨ دەستپێدەکات تاوەکو ٢٠٢٣/١/١٤، لەو ماوەیەدا کۆمپانیاکان سەربەستن لە هاوردەکردنی بنەتۆو.