Skip to the content

کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەت و ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ، ٥ ی  ته‌ممووزی ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و تیمی نووسینگەی وەزارەت ،کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری ،لەم کۆبوونەوەیەدا دوابەدوای خستنەڕووی سەرجەم کێشە و داواکاری و پێشنیارەکانی ئامادەبووان، تاوتوێی ئەم بابەتانە کرا دەربارەی پاڵپشتی تەواوی وەزارەت لە ساغکردنەوە و بە بازاڕکردنی بەرهەمی پڕۆژە خۆماڵیەکان و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و نەهێشتنی ئاستەنگ و بەربەستە کارگێڕیەکان .
هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چارسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داوکاری و پێشنیارەکانی خاوەنی پڕۆژەکانی پەلەوەری لە ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری. 
لەکۆتاییدا چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی گرنگ گەڵاڵە و پەسندکران و بڕیاری پێویستیان لەبارەیەوە درا ،لە پێناو بەرژەوه‌ندی خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەری و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی.