Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندرووستی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٦ لە میانی چالاکییە هاوبەشەکاندا کۆبوونەوەیەک لە نێوان تیمی پەیوەندیداری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندرووستی بەمەبەستی تاووتوێکردنی کارە هاوبەشەکانی پشکنینی خۆراک لەنێوان هەردوو وەزارەت بەمەبەستی هاوبەشیی زیاتر لەنێوان تیمی پشکنینی کەرەنتینەکانی کشتوکاڵی و ڤێترنەری و تیمی کەرەنتینەکانی تەندرووستی لە دەروازەکانی هەرێمدا بەڕێوەچوو.

لەم کۆبونەوەیەدا سەرجەم و کێشە و گرفت و سەرنجەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بە ئامانجی کارکردن و رێککەوتن لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا.
لەکۆتاییدا بڕیاردرا هەماهەنگی و بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەکردنی کێشە هاوبەشەکان و یەکخستنی میکانیزمێکی گونجاو و پێشکەوتوو لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن.