بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڤێتێرنەری کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ۱٤ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲،بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڤێتێرنەری، لە دیدارەکەدا بێگەرد تاڵەبانی، لەنزیکەوە گوێی بۆ سەرنج و داواکاری و پێشنیارەکانی ئامادەبووان گرت ،بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی پزیشکانی ڤێتێرنەری و پێشخستنی ئەو سێکتەرە ،هەروەها باسی ڕۆڵی پزیشکانی ڤێتێرنەری کرا، لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی ئاژەڵی و پەلەوەری.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: پاڵپشتی خۆمان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کارو بەکارخستنی یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان دەردەبڕین و جەخت دەکەینەوە لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بە هەمیشەی کردن و دامەزراندنی پزیشکانی خۆبەخش و چارەسەرکردنی کێشە دارایی و تەکنیکیەکان .