Skip to the content

بریکاری وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانه‌ی وڵاتی ئێران كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە   ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێکخەرانی دوا پێشانگای شاری شیرازی ئێران.
ئامانجی سەردانەکە بۆ تاوتوێی و گفتوگۆکردن بوو دەربارەی دوایین سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە سەرۆکایەتی کەریم سلێمان بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای شاری شیراز و باسی هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیا ئێرانیانە کرا کە بیانەوێت وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێریدا بکەن لە هەرێمی کوردستان، هەر لە چوارچێوەی دیدارەکەدا شاندی میوان ڕایانگەیاند هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا پێشانگای هاوشێوەی ئەوجۆرە پێشانگایانە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە ببەن.
لە کۆتاییدا چەندین پرس و ڕای گرینگ دەربارەی سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ و گەڵاڵە کران و بریکاری وەزارەت سوپاسی شاندی میوانی کرد لە پای ئەو ڕێز و هەماهەنگی و هاوکاریەی بۆیان کراوە لە میانی بەشداریکردنیان لە پێشانگای شاری شیراز لە وڵاتی ئێران.