Skip to the content

بۆ چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان، بریکاری وەزارەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە  ۲۳ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، بریکاری وەزارەت کەریم سلێمان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و لەلایەن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لێ كرا ،  دواتر کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو لەبارەی هەماهەنگی و چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان بەتایبەتی تاوتوێکردن و وەڵامدانەوە و ڕەزامەندی لیژنەی باڵای بیرلێدان لە وەزارەت، بۆ ئەو یاداشتەی کە پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت داواکاری و کێشەی کەمئاوی و لێدانی بیر و چەندین کەیسی تری جوتیاران پێشکەشی کردبوو.
شاندەکەی وەزارەت سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەیان کرد و  پاشان سەردانی ب.گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەران و فەرمانبەران پێشوازیان لێوەکرا و لەم دیدارەدا، لە نزیکەوە گفتوگۆ کرا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەیوەست بە جوتیاران و پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە .