بێگەرد تاڵەبانی لەگهڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی هۆڵەندی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی حوزهیرانی ٢٠٢٢ ، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە شیرین عوبێد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی هۆڵەندی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد ، بە هاوڕێیەتی سامی ئەتروشی ئەندامی بۆردی کۆمپانیای گرین ئیستلاند، بە مەبەستی گفتوگۆ و تاوتوێکردنی دەرئەنجامی ئەو پەیوەندییەی کە بڕیار وایە لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا بە هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی تایبەت ، سەنتەری توێژینەوەی WHC وەک گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە سەرەتای مانگی (٩) بکرێتەوە.