بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کارمەندانی ڤێتێرنەری کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی حوزهیرانی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو بە ئامادەبوونی ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری پێشوازی کرد لە دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کارمەندانی ڤێتێرنەری ،مەبەست له كۆبوونهوهكه هەماهەنگی و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن بوو لهبارهی داواکاری پێشنیارەکانی ڕێکخراوەکە لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە کارمەندانی ڤێتێرنەری و ڕەخساندنی هەلی کار بە تایبەتی بە پێدانی ڕۆڵی زیاتر لە چوارچێوەی بەکارخستنی یاسای دامەزراندنی دەرچووانی دانەمەزراو بۆ سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تاوتوێی پێداچوونەوە بە میکانیزمی کارکردنی کارمەندانی ڤێتێرنەری لە تیمارخانەکان کرا، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک لە وەزارەت بۆ یەکلاکردنەوەی چۆنیەتی کارکردنیان لە ئاییندە، پێکهێنرا .