Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ، ۱٤ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و تیمێکی هاوکاری ،دواتر  کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا  بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی زیاتری کاروبارەکانی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت، بەتایبەتی هەماهەنگیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی زەوی و زار و زێدەڕۆیی ئەو کێشانەی لە دادگاکانن.