سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی، لە سنووری (ڕاپەڕین ، سۆران ، زاخۆ )کرانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی کشتوکاڵی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران ،دوابەدوای پێشنیارکردنی لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ کردنەوەی سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارەکانی(ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ ) لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند :
بە سوپاسەوە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران داواکاریەکەمان پەسند کرا ،بە خۆشحاڵیەوە لە ئێستادا سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دەستبەکار دەبن لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکان ، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری،هاوتەریبی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .
هەروەها پیرۆزبایی خۆی لە هەر سێ بەڕێوەبەرانی گشتی و جوتیاران و خەڵکی ناوچەکە بەگشتی کرد و هەموو پاڵپشتی و هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی دووپات کردەوە،بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکانی خزمەتکردنی سێکتەری کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .