وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گرنگی زیاتر بە پڕۆژەکانی باخداری و دارستان و پاوان دەدات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوار شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ هەڵکەوت عهبدولڕهحمان بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرانی باخداری و دارستان و پاوانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا تاوتوێی کێشە و داواکاری و پێشنار و سەرنجەکان کرا لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆژەکانی باخداری و دارستان و پاوان.
جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە کوالێتی بەرهەمی خۆماڵی و ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و زیادکردنی پانتایی سەوزایی و زیادکردنی بەرهەم و پارێزگاریکردن لە ژینگەی هەرێمی کوردستان و داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ دیراسەکردنی کاریگەری و گۆڕانکاری خێرای کەش و هەوا و کەمبارانی و وشکەساڵی و مەترسییەکانی سەر ژینگە .
لە کۆتاییدا بێگەرد تاڵەبانی، بەڵێنی دا کە بەدواداچوون بۆ داواکاریەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێکخستنەوەی شێوازی کار و پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکات.