پرسی کارە هاوبەشەکانی پشکنینی خۆراک ،لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٧ ی حوزهیرانی ٢٠٢٢، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، لە نێوان تیمی پەیوەندیداری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی، تایبەت بە تاوتوێکردنی کارە هاوبەشەکانی پشکنینی خۆراک ،لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو، ئامانجی كۆبوونهوهكه هاوبەشیی زیاتر لە نێوان تیمی پشکنینی کەرەنتینەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری و تیمی کەرەنتینەکانی تەندروستی بوو.
لە کۆبوونەوەكهدا دوای خستنەڕووی سەرجەم کێشە و گرفت و سەرنجەکان، گفتوگۆ کرا بە ئاراستەی کارکردن و ڕێکكەوتن لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەت .
لە کۆتاییدا بڕیاردرا هەماهەنگی و بەدواداچوونەکان بەردەوام بن،بۆ مەبەستی چارەسەکردنی کێشە هاوبەشەکان و یەکخستنی میکانیزمێکی گونجاو و پێشکەوتوو لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان.