کێشە و گرفتهكانی کەرەنتینە ڤێتێرنەرییەکان تاوتوێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، ڕێكهوتی ٣١ ی ئایاری ٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەت ( د.لەزگین عصاف ) و ب.گشتی پلاندانان و بەدواداچوون ( د.زێدا محهمهد کهریم )، کۆبوونەوەیەکی تایبەت به تاوتوێکردنی دوایین دۆخی کەرەنتیە ڤێتێرنەرییەکان لەسەر ئاستی مەزرەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو .
له كۆبوونهوهكهدا كه ههریهك له بەڕێوەبەری بەدواداچوون و بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵ و بەڕێوەبەری کەرەنتین لە ب.گ.سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و بەرپرسی هۆبەی کەرەنتینی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڤێتێرنەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و دەروازە و خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان ئامادهی بوون، باسی هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی یەکخستنی میکانیزمەکان و شێوازی کارکردن و چارەسەری کێشەکان کرا ،لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بە کوالێتی پشکنینی ڤێتێرنەری و کێشەکانی بەروبوومە ئاژەڵیەکان و شیرەمەنیەکان.
سهرجهم سەرنج و پێشنیار و کێشە و بەربەستەکانی بواری کەرەنتیە ڤێتێرنەرییەکان خرانەڕوو ،بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی و بەدواداچوونی بۆ بکرێت و بەهاوبەشی لە چوارچێوەی یەکخستنی سیستەمێکی یەکخراوی مۆدێرنی پشکنین لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کاری پێبکرێت.