Skip to the content

کەریم سلێمان، پێشوازی لە قایمقامی قەزای باتوفە كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، پێشوازیکرد لە فەرهاد سندی قایمقامی قەزای باتوفەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
دیدارەکە تایبەت بوو بە باسکردن لە کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ئەو دەڤەرە و تاوتوێکردنی بەرەو پێشچوونەکانی کەرتی کشتوکاڵ ئاودێری لەو ناوچانە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لەکاریگەریەکانی وشکەساڵی کرا، لەسەر کشتوکاڵکردن لەو ناوچانە، دواتر چەندین پرس و ڕای گرینگی تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاودێری لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی لەبارەیەوە کراو ڕاو سەرنجەکان ئاڵوگۆڕ کران.