شاندی حکومەتی هەرێم لە دوبەی لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبوونەوە
![](/media/10704/277590536_357819326255055_837712254081308788_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132930974580000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 28ی ئاداری 2022 لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و دەرفەتەکانی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی بۆ هاندانی سەرمایەگوزاری لە نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و وزە و ڕێگاوبان و ھاتووچۆ و گەیاندن .