عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی کرایەوە
![](/media/10439/274864069_283403540577562_2068658473101965371_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132912320090000000)
هەولێر،هەرێمی کوردستان-عێراق، (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە ،2022/3/7 بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری سلێمانی، مەراسیمی کردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو ،وەک یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژیەکانی وەبەرهێنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و گرنگیدانی زیاتر بە ئاسایشی خۆراک و فەراهەمکردنی دەرفەتی کارو گەشە و جوڵەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .