نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ بەشداریکرد لە کۆنفرانسی (گۆڕانکاریەکانی کەش و هەواو مەترسییە ژینگەییەکانی لە ڕووانگەی جوگرافیاوە)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ،٢٠٢٢/٣/٦ حسێن حمە کریم ب.گشتی باخداری و دارستان و پاوان وەک نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریکرد لە کۆنفرانسی(گۆڕانکاریەکانی کەش و هەواو مەترسییە ژینگەییەکانی لە ڕووانگەی جوگرافیاوە) کە لەلایەن( زانکۆی کۆیە)وە ڕێکخرابوو.لە یەکێک لە پانێڵەکاندا ،کە هەریەک لە م.عبدالرحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن وچاککردنی ژینگە و ئەمەل جلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار ئامادەبوون ، ئەرک و پلانی وەزارەتی شیکرایەوە ،لەم ڕووانگەیەوە بە تایبەتی لەڕووی سێکتەرەکانی سەرچاوەکانی ئاو بەنداوەکان،دارستان،کشتوکاڵ ، باخداری
مەترسییەکانی دیاردەی گۆڕانکاریەکی کەش و هەوا لەسەر کۆی سێکتەرەکان.
لەم کۆنفرانسەدا ٢٢ توێژینەوەی زانستی شانسی بەشداریکردنیان هەبووە لەم کۆنفرانسەدا لەزانکۆکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق.
لەم کۆنفرانسەدا ٢٢ توێژینەوەی زانستی شانسی بەشداریکردنیان هەبووە لەم کۆنفرانسەدا لەزانکۆکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق.