بێگەرد تاڵەبانی بەشداریکرد لە کۆڕبەندی پیشەسازی بۆ ڕەخساندنی بازاڕ و کار
![](/media/10379/274989904_282925760625340_3879544186228026417_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132911171990000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بێگەرد تاڵەبانی بەشداریکرد لە کۆڕبەندی پیشەسازی لە پێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار ، بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتری کەرتی پیشەسازی و هەماهەنگی و کار ئاسانی بۆ سەرمایەگوزاری و هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆی و بیانی .
هەر لە میانی ئەم کۆڕبەندە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریکرد لە پانێڵێکی تایبەت بە پلانەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە کابینەی نۆیەم ،بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری کارەبا، لەو پانێڵەدا باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و کارئاسانی و هاندانی وەبەرهێنەران کرا، بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان .