Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی سەردانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،2022/3/1 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەریی ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو ،سەردانی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی کرد.
لە دیدارەکەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی ستراتیژی بەڕێوەبردنی ئاو و بەنداوەکان ، هەروەها تاوتوێکردنی چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵیەکانی سنووری ڕاپەڕین و گەرمیان .
جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد، لە پای ڕاپەڕاندنی کارەکان و پاڵپشتی جوتیاران و هەوڵدانی بەردەوام بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاو.