شاندێکی حکومەت لەگەڵ عەبدوڵڵا بن تۆق ،وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2022/3/29 لە میانی کۆبوونەوەکانیان لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی وڵاتان لە دوبەی، بێگەرد تاڵەبانی، شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ،وە به یاوهریی بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ و د.محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ عەبدوڵڵا بن تۆق ،وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات بەتایبەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لەبواری وەبەرهێنان، ئاوەدانکردنەوە و سیستەمی بانکی و گرنگیپێدانی زیاتر به گەشە و جوڵەی ئابووری و پیشەسازی و سەرمایەگوزاری .