وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ سوودی پڕۆژە پەلەوەرییەکان چەند بڕیارێکی گرنگی دا
![](/media/9281/whatsapp_image_2021-01-31_at_24734_am.png?center=0.27310924369747897,0.4904862579281184&mode=crop&width=800&height=800&rnd=132858517790000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٦ ڕابەر محمد ،بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری ڕایگەیاند :
لە پێناو کەمکردنەوی نرخی عەلەف لە بازاڕەکان و پاڵپشتی و بەردەوامی خاوەن پڕۆژەکان،لەگەڵ لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە و چەند بڕیارێکی گرنگمان لە پێناو بەرژەوەندی و سوودی خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان پەسند کرد کە ئەمانەی خوارەوەن:
1-لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەم نزیکانە سەردانی بەغداد دەکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی ڕێگای هەناردەکردنی پەلەوەر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و تاوتوێکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان .
2-بڕیاردرا کە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی پێکهاتەکانی عەلەف درێژەی پێبدرێ .
3-ڕێگەدان بە هاوردەکردنی گەنمی شکاو لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بکرێت بە عەلەف.
4-تەنها خاوەنی پڕۆژە پەلەوەریەکان دەتوانن عەلەف هاوردە بکەن ،بەپێی مۆڵەت و توانای پڕۆژەکانیان و مەرج و ڕێکارە یاساییەکان ،وە بە پێی مەرج و ڕێنمایەکانی کەرەنتینەکانی کشتوکاڵی.