کۆبوونەوەیەک دەربارەی پڕۆژە یاسای پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2022/3/15 لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و لیژنەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری ،کاروباری یاسایی ، شارەوانی و ستافی پەیوەندیداری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،شاندێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ،
کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ بەڕێوەچوو ، بۆ مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان،دوابەدوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لە ماوەی ڕابردوو ، دوایین داڕشتنەوە و کۆکردنەوەی ڕاو سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبوو پەسندکران.
هەر لەچوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاری تەواو کرا ، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی فراوانی پەرلەماندا دەنگی لەبارەیەوە بدرێ و پەسند بکرێت .
هەر لەچوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاری تەواو کرا ، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی فراوانی پەرلەماندا دەنگی لەبارەیەوە بدرێ و پەسند بکرێت .
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە ،وەک یەکێک لەپڕۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پێناو پاراستن و بەڕێوەبەردنی سەرچاوەکانی ئاو ، داهاتی ئاو و زیادکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری و ڕۆشنبیری بەکارهێنانی ئاو ، هەروەها دەبێتە پاڵپشتیەکی بەهێزی جوتیاران و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.