Skip to the content

ئاسایشی خۆراک و ساغکردنەوە و بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەمە ،2022/5/19 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت پێشوازیی کرد لە د.میثاق بریکاری وەزیر و د.هادی بەرێوەبەری گشتی بە بازاڕکردن لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ کران
 بەتایبەتی جێبەجێکردنی ناوەرۆکی بڕیار و ڕاسپاردەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراقی فیدراڵ .
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی یەکخستنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵ و گرنگیدانی زیاتر بە ئاسایشی خۆراک و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و قەیران و مەترسییەکانی کە لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە و عێراقدا ڕوودەدەن كرا ،هەروەها چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان و بەردەوامیی هەوڵەکان، لەپێناو نەهێشتنی ڕۆتین لە بەردەم ساغکردنەوە و بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بۆ پارێزگاکانی تری ناوەراست و خوارووی عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو .