بێگەرد تاڵەبانی، پشتیوانیی لە کۆمپانیای دەلتای بەرازیلی دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەی ڕۆنی سۆیا له ههرێمی كوردستان
![](/media/11912/fb_img_1652822825864.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132973277510000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەمە ،2022/5/17بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی کرد لە تیمی کۆمپانیای دەلتای بەرازیلی ،لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان، بە تایبەتی کە کۆمپانیای ناوبراو خوازیاری دامەزراندنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ڕۆنی سۆیا و چاندنی سۆیا و دامەزراندنی کارگەیەکی دروستکردنی دەرمانی ڤێتێرنەری و پیشەسازی گۆشتن ،بە هەماهەنگی لە نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی بەرازیلی .
لەمبارەوە وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: هەموو هەوڵەکانی وەزارەتمان خستۆتەگەڕ بۆ ئاسانکاری و دەرفەتی وەبەرهێنان و پاڵپشتی جوتیارانمان لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی بیانی.