دووەمین ڕاگەیەنراوی تایبەت بە کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ( خۆشناو و قەیوان )دوابەدوای ڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خۆراک و بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و جوتیاران، لە ئێستادا کۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەیی دەربڕیوە بە هەمان میکانیزمی ڕاگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە ، هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عێراق بەم شێوەیە :
یەکەم / سەرجەم ئەو جوتیارانەی کە بەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروستکردنی بەرهەمی( ساوار )بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەک بڕی (850000) هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار ڕاستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.
دووەم /بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی( 880000 )
هەشت سەدو هەشتا هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ناوبراو،بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریکراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆکانی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بکەن.
سێیەم / لێرەوە جوتیاران ئاگادار دەکەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن ) بچێنن کە بە مەبەستی دروستکردنی ساوار بەکار دەهێندرێت لە بواری پیشەسازیدا ،کۆمپانیاکان ئەو گەنمە لەئەمساڵەوە بۆ ساڵانی ئایندە وەردەگرنەوە.
ئەم هەنگاوەش یەکێکیترە لە دەستکەوتەکانی تری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، کە لە پێناوی پاڵپشتی و ساخکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران ئەنجامدراوە لە چوارچێوەی ئەم کارگە و پڕۆژانەی کە هەیە ، بۆ ئەوەی گەنمی ناوخۆی خۆمان بەکار بهێنینەوە بۆ پیشەسازی خۆراک .