له شاری ههولێر بێگەرد تاڵەبانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی ڕۆژی لەدایکبوونی شای هۆڵەندا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەریی ستافێکی باڵای وەزارەت لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندی لە هەولێر بەشداریکرد لە مەڕاسیمی ڕۆژی لەدایکبوونی شای هۆڵەندا، بە ئامادەبوونی چەندین وەزیر و کەسایەتی حکومی و نوێنەرایەتی وڵاتان.
هەر لەو مەراسیمەدا کونسوڵخانەی هۆڵەندا گرنگی و ڕۆڵی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بەرز نرخاند، لە پای ئەو هەماهەنگی و بەرەو پێشچوون و کارە هاوبەشانەی لە نێوان وەزارەت و وڵاتی هۆڵەندا بەدیهاتووە ، دوابەدوای ئەنجامدانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ،کە بریتییە لە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ خزمەتکردن و بووژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی لە هەرێمی کوردستان.