له ڕێگەی ڕێکخراوی (USAID) ه‌وه هاوكاریی سێكته‌ری ئاو ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/5/22 عەبدولڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان له هه‌ولێر لەگەڵ سه‌رۆكی هۆبه‌ی ئابووری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا سیث پاچ و وەفدێکی یاوەری کۆبۆوە.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و پلان و ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی و پڕۆژه‌ی ئاودێری و پاراستنی سه‌رچاوه‌كان له پیسبوون و گرنگیدان به ئاوی ژێر زه‌وی و بنیاتنانی پڕۆژه‌ی به‌نداو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ، وە پێویستی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم خرایه‌ڕوو، هەر لەم دیدارەدا تاوتوێی ڕاهێنان و باشتركردنی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پشتیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو کرا .
لە دیدارەکەدا پاچ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان له ڕێی ڕێکخراوی (USAID) ه‌وه هاوكاریی سێكته‌ری ئاو ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگەچاره‌ی گونجاو بۆ گرفته‌كانی ژینگه‌و ئاو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامن له ڕاهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارگێری و ته‌كنیكی به‌رپرسان و ئه‌ندازیارانی بواری ئاو ، هاوكات بهڵێنیدا ته‌واوی دۆخی ئاو و پێویستی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم بۆ سه‌رووی خۆی به‌رزبكاته‌وه به مه‌به‌ستی بڕیاردان .