Skip to the content

هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی ئاژەڵداران دەربارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نامیلکەی تایبەت بەم نەخۆشییە بەسەر ئاژەڵداران و قەسابەکان لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر و گۆڕەپانی مەیدانی ئاژەڵان ئەنجام دا.
لە نامیلکەکەدا زانیاری دەربارەی هۆکاری نەخۆشییەکە و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشت و ڕێگاکانی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە خراونەتە ڕوو. 
بڕیارە ئەم نامیلکانە بەسەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگاکان دابەش بکرێت بۆ مەبەستی سوود گەیاندن بە هاووڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی مامەڵەی بەردەوام لەگەڵ ئاژەڵ و بەروبوومی ئاژەڵی دەکەن.