Skip to the content

٥٠٠ كیلۆ بامیە‌ی خراپ دەستی بەسەرداگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌،ڕێكە‌وتی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢٢، لە‌ مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی ئەو مەرزە، دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی ٥٠٠ كیلۆ بامییە‌ی خراپ بوودا كە‌ شیاونە‌بوو بۆ خواردن.
لە راگەیندراوێکدا ھۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی كشتوكاڵی مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ ڕایگە‌یاند:"ئە‌مڕۆ لە‌لایە‌ن ھۆبە‌كە‌یانە‌وە‌ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی ٥٠٠كیلۆ بامییە‌ی خراپ بوو و دواتر لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ ئە‌و بڕە‌ بامییە‌ خراپ بووە‌ لە ‌ناوبرا."