کێشەکانی کەرەنتینە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ تاوتوێکردنی دوایین دۆخی کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان و چۆنیەتی پشکنینی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەت د.لەزگین عصاف و ب.گشتی پلاندانان د.زێدا محهمهد کهریم، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو، له كۆبوونهوهكهدا كه ههریهكه له بەڕێوەبەرانی پاراستنی ڕووەک و بەڕێوەبەرانی کەرەنتینەی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادهیبوون باس له هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوونی یەکخستنی میکانیزمەکان و شێوازی کارکردن و چارەسەری کێشەکان کرا، لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بە ئاسایشی خۆراک و کوالێتی لە پشکنینی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان.
لەلایەن ئامادەبووانەوە بە وردی سەرجەم سەرنج و پێشنیار و کێشەکان و بەربەستەکان خرانەڕوو، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی و بەدواداچوونی بۆ بکرێت بۆ ئهوهی یەک سیستمی پێشکەوتووی ڕێکخراو لە مەرزەکان بۆ پشکنینی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان دابنرێت .