بڕیاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ سهرچاوهكانی ئاو لهگهڵ هەردوو کۆمپانیای(خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێ دەکەن، بڕیاردرا بە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.
پڕۆسهی كڕینهوهی گهنمی جوتیاران بهم شێوهیهی خوارهوه ئهنجام دهدرێت:
١/ نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە ، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .
۲/ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.
٣/ جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان ڕاستەوخۆ وەربگرن .
٤/لە ڕێکەوتی(2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنم دەست پێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان ڕادهست بکەن و ماوەی ڕادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت تاوەکو 2022/7/14 کۆتایی دێت .
٥/لیژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنم ، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری ڕێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .