Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی، پشتیوانیی لە کۆمپانیای دەلتای بەرازیلی دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەی ڕۆنی سۆیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەمە ،2022/5/17بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی کرد لە تیمی کۆمپانیای دەلتای بەرازیلی ،لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان، بە تایبەتی کە کۆمپانیای ناوبراو خوازیاری دامەزراندنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ڕۆنی سۆیا و چاندنی سۆیا و دامەزراندنی کارگەیەکی دروستکردنی دەرمانی ڤێتێرنەری و پیشەسازی گۆشتن ،بە هەماهەنگی لە نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی بەرازیلی .

لەمبارەوە وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: هەموو هەوڵەکانی وەزارەتمان خستۆتەگەڕ بۆ ئاسانکاری و دەرفەتی وەبەرهێنان و پاڵپشتی جوتیارانمان لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی  بیانی.