Skip to the content

حکومەتی هەرێم کار بۆ چارەسەری گرفتی بیر هەڵکۆڵین لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە  ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، د.کاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی ئاوی ژێرزەویی، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئامێرەکانی بیر هەڵکۆڵین لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە، ئەوەش بەمەبەستی گوێگرتن لە  کێشەکانیان و ڕێکخستنەوەیان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆیان.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و نوێنەرانی ئامادەبوو بۆ هاوکاریکردن لەسەر نەهێشتنی سەرپێچیەکان و لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی و  جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ بنبڕکردنی سەرپێچییەکان و کارکردن بەڕێنمایی و یاساکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.